گێزەرەکە و ئەو بارهەڵگرەی کە دەستیانبەسەردا گیراوە. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
سلێمانی.. چوار تۆن گێزەر دەستی بەسەردا گیرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر چوار تۆن گێزەری خراپبوودا، قایمقامیەتی شارەکەش دەڵێت هەموو گێزەرەکە لە شوێنێکی دوور لە ئاوەدانی لەنێودەبرێت.
گێزەرەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی هەواری شار دەستیبەسەرداگیراوە و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه به نرخی كه‌متر و له سه‌رشه‌قامه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه و ئوتومبێله‌کەی کە بارهەڵگرێکە ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار ده‌كرێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری.
پێشتریش لە سەرەتای مانگی ئایاردا، لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە بازاڕی شارەکە، دەستیانگرت بەسەر سێ تۆن و 750 کیلۆگرام گێزەری خراپبوودا.