بەغدا 68 ملیاری ناردووە

جوتیارانی هەرێم نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمیان رادەست کردووە

هاوبەش ئەبوبەکر

حکومەتی عێراق 68 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی ناردووە لە بەرامبەر ئەو گەنمەی رادەستی سایلۆکانیان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بە 964ی وت، تا ئێستا جوتیاران نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمیان بردووەتە سایلۆکان و بەغدا 68 ملیار دیناری ناردووە.

بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە وەرگرتنی گەنم بەردەوام بێت و نزیکەی 100 هەزار تۆنی دیکەش وەردەگیرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم دەیەویت ئەو وادەیەی دیاریكراوە بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنم درێژ بكرێتەوە و دەڵێن، بۆ ئەو مەبەستە لەگەل بەغدا هەوڵەکانیان دەستپێکردووە.