بۆ مانگی حوزەیران

داهاتی نەوت سەرووی حەوت ملیار دۆلار بوو

فەرمان سادق

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران راگەیاند کە سەرووی حەوت ملیار دۆلار بوو.

وەزارتی نەوتی عێراقی لە مانگی حوزەیرانی رابردوو 100 ملیۆن و 59 هەزار و 52 بەرمیل نەوتی لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە و حەوت ملیار و 115 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە.

وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێکدا روونی کردەوە کە تێکڕای نرخی هەر بەرمیل نەوتێک بە 71.11 دۆلار فرۆشتووە.