مووچه‌ی مێسی له‌ ئینته‌ر مه‌یامی ئاشكرا كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خۆرخی ماس، خاوەنی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی، ئەو مووچەیەی ئاشکرا کرد کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی له‌ یانه‌كه‌یان وه‌ریده‌گرێت.

ماس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیل پایسی ئیسپانی وتی: مێسی مووچەی ساڵانە لە نێوان 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لیۆ دوای وازهێنانی له‌ یاریكردن، پشکی لە خاوەنداریه‌تیی یانەکەدا دەبێت، داهاتی دیکەش لە پلاتفۆرمی ئەپڵ تیڤی و فرۆشتنی درێسەکانی ئەدیداس وەردەگرێت.

ئەو ملیاردێرە کوباییە ئاشکرای کرد، کە هەوڵەکان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی لە ساڵی 2019 دەستیپێکردووە، لە ماوەی ساڵ و نیوێکی رابردووشدا لە نێوان شارەکانی بارسێلۆنا، رۆزاریۆ، مه‌یامی و ده‌وحەدا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا كردووه‌.