پشکنینی پێشمەرگە دەستیپێکرد

+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی

نوێنەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی، بە مەبەستی پشکنین بۆ تیپەکانی یانەی پێشمەرگە.
نەجم ئالوسی ئەندام لە لیژنەی پێشبرکێیەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە یاوەری شاندێک گەیشتنە شاری سلێمانی و سەردانی یاریگەی یانەی پێشمەرگەیان کرد، بە مەبەستی پشکنین و بەسەرکردنەوەی هەردوو تیپەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوانی یانەکە و پشکنینەکەش ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

ویسام بازگ سەرپەرشتیاری تیپەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە 964 ـی راگەیاند، بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی عێراق، تیپەکانی تازەپێگەیشتوان و لاوانی یانەکەیان بەشداریی دەکەن و ماوەی مانگێکیشە هەردوو تیپەکە لە ئامادەکاریدان.

وتیشی، “سەردانی ئەم شاندە لە لیژنەی پێشبرکێیەکانی فیدراسیۆنی عێراق بۆ ئەوەیە، تا لە نزیکەوە پشکنین لە تەمەن و پێگەی یاریکردنی یاریزانەکان بکەن، ئەوەش وا دەکات کە یاریزانان لە ئاست و تەمەنی خۆیاندا رکابەریی بکەن.
بە پێی نووسراوێکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بڕیاربو رۆژی 10.7.2023 خولی لاوان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی درێژبوونەوەی رکابەرییەکانی پێشکەوتووانی یانە پلە نایابەکان، هەردوو خولی لاوان و تازەپێگەیشتووان بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا