لە هەولێر

77حاڵەتی سووتان و 3 برینداری فیشەک لە هەولێر تۆمارکرا

964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

لە چوار رۆژی جەژنی قوربان لە هەولێر 77 حاڵەتی سووتان و 3 حاڵەتی برینداری فیشەک گەیه‌ندراونه‌ته‌ نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر، سێ حاڵەتی سووتانیش خەوێنراون .

لە یەکەم و دووەم رۆژی جەژنی قورباندا 35 حاڵەتی سووتان سەردانی ئیمرجێنسیان کردووە، بەڵام لە سێیەم و چوارەم رۆژی جەژندا ژمارەکە زیاتر بووە 42 کەس.

د. كاروان تۆفیق، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی سووتان لە ئیمێرجنسی هەولێر بە 964ـی وت، “رۆژانە هەر نەخۆشێکی سووتان بگەیه‌نرێتە

نەخۆشخانەکەیان، خێرا چارەسەری سەرەتایی پێدەدەن، ئه‌گەر رێژەی سووتانەکەی کەم و سووک بێت دەینێرنەوە ماڵەوە، بەڵام بۆ تەداوی رۆژانە نەخۆش دەبێت سەردانیان بکه‌ن و چارەسەر وەربگرن، هەر حاڵەتێکی سووتانیش ئه‌گەر پێویست بکات، کەسەکە دەخەوێنرێت تا چارەسەری تەواوی بۆ ده‌كرێت”.

جگە لە سووتان و برینداربوونی فیشەک، لە رۆژانی جەژندا لە ئیمێرجنسی هەولێر پێشوازی لە 15 حاڵەتی دیكه‌ی نەخۆش کراوە و چارەسەریان بۆ کراوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا