تاڤگەی زەڵم. فۆتۆ: 964
گەشتوگوزار: داهاتی گەشتیاریی دوو رۆژی جەژن 60 ملیۆن دۆلارە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە ماوەی دوو رۆژی جەژندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و دەستەی گەشتوگوزار پێشبینیی دەکات زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلاریان خەرج کردبێت.
ئەمڕۆ شەممە 1.7.2023، ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە 964ی راگەیاند، پێشبینیی وایە هەر گەشتیارێکی عەرەب 250 بۆ 300 دۆلار خەرج بکات و خەرجی هەر گەشتیارێکی بیانیش دەگاتە نزیکەی هەزار دۆلار.
زۆربەی ئەم داهاتە بۆ دوکاندار، خاوەن هۆتێل و رێستۆرانتەکانە، کە لە شوێنە گەشتیارییەکانن.
بە وتەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، زۆربەی گەشتیارەکان خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن.