كوشتارگه‌ى سلێمانى.. ئەمڕۆ نزیكه‌ى سێ تۆن گۆشت رەتکراوەتەوە

964+
دیلان محەمەد جەزا

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ 964 له‌ کوشتارگەی سلێمانی ده‌ستكه‌وتووه‌، تەنها لە سێیەم رۆژی جەژنی قورباندا 98 تۆن گۆشت رادەستی هاوڵاتیان کراوە، کە لە رووی تەندروستی و بەهای خۆراکییه‌وه‌ شیاو بوون.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌، لە ئەمڕۆدا دوو تۆن و 750 کیلۆ گۆشت رەتکراونەتەوە، کە لە رووی تەندروستی شیاو نەبوون و هەڵگری نەخۆشیە مرۆژەڵیەکان بوون.

دکتۆر شاڵاو عارف بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی بە 964ـى راگەیاند، بەردەوام هاوڵاتیان ئاژەڵەکانیان دەبه‌نە لایان بەمەبەستی قوربانی کردن.
سەرجەم ئاژەڵەکان لە پێش سەربڕین و دوای سەربڕین پشکنینیان بۆ دەکرێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن