ماوەی سێ رۆژه حاجیەکی سۆران بێ سۆراغە
964+
ئاسۆ وەرتی ــ سۆران
عایشە عهبدوڵا خەڵکی گوندی پیرانی سەر بە قەزای مێرگەسورە، ماوەی سێ رۆژە له سعودیە لەکاتی بە جێهێنانی فەریزەی حەج وونبووە.
له پەیوەندیهكدا یوسف ئهحمهد، بەڕێوبەری حەج وعومرەی سۆران به 964ـى راگهیاند، ماوەی سێ ڕۆژە حاجیەکی سنوری ئیدارەی سۆران ونبووە ، تاکو ئێستا هیچ سۆراغێکی نازانن.
وتیشی “بەردەوام لە هەوڵداین بۆ دۆزینەوەی، لە رێگەی پەیوەندیەکان و هێڵیەکانی پەیوەندیەکانی وڵاتی سعودیە.
باسی لهوهش كرد، گرفتی نەدۆزینەوەی ئەوەیه، كه لە هیچ شوێنێک نەیوتووە ونبوومه بۆیە دۆزینەوەی زەحمەت بووه چونکه ئەگەر نەخۆش بوویایە یاخود مردبا سۆراغی دەردەکەوت.
روونیكردهوه، بەپێی زانیاریەکان جارێک لەلای ئوردنەیەکان بووە، دواتر لای ئەوانیش نەماوە، دڵنیاییش دەدهنە کەسوکاری كه کۆمپانیا ناگەڕێتەوە تاکو نەدۆزرێتەوە.
عایشە عبداللە تەمەن 70 ساڵه، له رێكهوتى 15.6.2023 لەئیدارەی سۆرانهوه بۆمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج چووەتە وڵاتی سعودیە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن