هاتە پلەی حەوتەم

هەولێر تۆڵەی خۆی لە سناعە کردەوە

فەرمان سادق

یانەی هەولێر بە سێ خاڵ گەڕایەوە و تۆڵەی خۆیشی لە سناعە کردەوە.

لە گەڕی 34ـی خولی نایابی عێراق لەسەر یاریگای سەناعەی لە بەغدا، یانەی وەرزشی هەولێر بە دوو گۆڵی یاریزانان هەردی سیامەند لە خولەکی 6 و شێرکۆ کەریم لە خولەکی 19، بەرامبەر گۆڵێک بۆ یانەی سەناعە کە یاریزان محەمەد ئیبراهیم لە خولەکی 11 تۆماری کرد، یارییەکەی بردەوە.

بەو ئەنجامە، یانەی هەولێر بە 49 خاڵ خۆی گەیاندە پلەی حەوتەمی ریزبەندی لە دواوەی نەجەف دێت و بە پێش دهۆک کەوتەوە.

هاوکات یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای خۆی لە یانەی نەوتی وەسەتی بردەوە.

گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، لە خولەکی 63ـی یارییەکەدا ئەحمەد لفتە گۆڵی پێشکەوتنی بۆ نەوتی وەسەت تۆمار کرد، بەڵام یانەی زاخۆ لە خولەکی 69ـدا لە رێگەی یاریزان بازی ئارماندا توانیان گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکەن و دوای سێ خولەک و لە خولەکی 72 یاریزان ئەبوبەکر جوبرائیل گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ یانەی زاخۆ تۆمار کرد.