له‌ماوه‌ى 40 رۆژدا 150 دۆنم گه‌نم سووتاوه
ئه‌مڕۆ دوو رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه به‌رۆكى كۆیه‌ى گرتبوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ دوو رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه به‌رۆكى قه‌زاى كۆیه‌ى گرتبوو، یه‌كه‌میان له باخچەی سەنتەری لاوان و دووه‌میشیان له شه‌قامى مام جه‌لال بووه.
گۆران ئه‌حمه‌د سماقه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى كۆیه، به 964ـى راگه‌یاند، له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه هه‌ردوو رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به زوویی كۆنتڕۆڵكراون.
وتیشی “تیمه‌كانمان توانیان سه‌نته‌رى لاوانى كۆیه له سووتان بپارێزن، كه پۆش و په‌ڵاشی چوارده‌ورى ئه‌و سه‌نته‌ره ئاگرى گرتبوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له رووداوى دووه‌میشدا تیمه‌كانیان توانیویانه بەنزینخانەیەک و وێستگەیه‌كی کارەبا و چەندین بنەدار لە سووتان رزگار بكه‌ن .
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە، ئه‌وه‌شی بۆ 964 ئاشكرا كرد، كه له ماوه‌ى 40 رۆژى رابردوودا، له سنوورى قه‌زاى كۆیه زیاتر له 200 دۆنم پۆش و په‌ڵاش و گه‌نم و جاڕه‌گه‌نم سووتاون، كه له‌ناویاندا نزیكه‌ى 150 دۆنم گه‌نمى جوتیارانى سنوورى كۆیه سوتاوه.