19 زیندانی جەژنیان لە ماڵەوە کرد
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بۆ ئەم جەژنە 19 سزادراوی چاکسازییەکان مۆڵەتی کاتییان پێدراوە و لە ناو خێزانەکانیان جەژنیان کردووە.
بە پێی رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2017ـی تایبەت بە مۆڵەتی سزادراوان لە فەرمانگەکانی چاکسازی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی کاتیی سێ مانگ جارێک دەبێت و هەرجارێک پێنج رۆژ دەبێت جگە لە رۆژانی دەرچوون و هاتنەوە.
بە پێی رێنماییەکە، هەر بەندکراوێک بۆ کاتی مۆڵەت وەرگرتن دەبێت 25 ملیۆن دینار بە بارمتە دابنێت یان خانووێک بخاتە رەهنەوە.
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی 964ـی راگەیاند، 35 زیندانی بۆ جەژنی قوربان کاتی مۆڵەتیان بووە و وەریانگرتووە و چوونەتەوە ناو خێزانەکانیان.
وتیشی، “ئەو مۆڵەتە ئەو کەسانە ناگرێتەوە، کە بە تۆمەتی کوشتن و تیرۆر لە چاکسازیدان، یان حوکمی سێدارەیان هەیە”.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو لە شەش چاکسازیدان.