کەرکوک

نرخی کیلۆی تەماتە گەیشتووەتە سێ هەزار دینار

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کەرکوک نرخی کیلۆیەک تەماتە لە هەزار و 500 دینارەوە گەیشتە سێ هەزار دینار، بەهۆی ئەوەی لە  ئێرانەوە ناهێڵن بهێنرێت، بەپێی قسەی جوتیارێک تاوەکو مانگی پێنج تەماتەی دووز و بەلەد و شێخان دەرنەچێت نرخەکەی دانابەزێت.

رێکەوت جیهاد بازرگانی سەوەز و میوەیە لە عەلوەی کەرکوک بە 964ـی وت، لە دەروازەی مونزریە داخڵ ناکرێت هەروەها لە باشماخ و شەلامچە لە بەسرە بۆ چەند کەسێک هەیە داخلی بکەن کە ژێر بەژێر رێکەوتنیان کردووە ، بۆ خۆیان بەشێکی کەم دەگاتە کەرکوک ، لە شوێنی خۆیشی گرانە بەڵم یەکجار بەو شێوەیە نییە.

ئێستا نرخی تەماتەی بەسرە کیلۆی بە 850 دینارە و ئێرانی بە 2 هەزار و 250 دینارە ئەوانە نرخی جوملەیە، لەدەوەرە بە 3 هەزار دەفرۆشرێت، پێشتر خەڵکی پێنج بوشەش کیلۆی دەکڕێ بەڵم ئێستا تەنیا یەکیلو دەبەن ئەوش بۆ زەڵاتە، ئەمە قاەی ئەو بازەگانەیە.

ئەبو شەهاب خاوەن چێشخانەیە لە شەقامی قودس بە 964ـی وت، نرخی یەک کیلۆ بە 3 هەزار دینار دەریناهێنێت، دەبێت گۆشت و پیازیش بکڕیت، کرێ دوکانەکەم 2 ملیۆن دینارە، بۆمان دەریناهێنێت، ناچار دەبم منیش نرخی خواردن گران بکەم، یەک کیلۆ گۆشتی بەرخ 22 هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی