بەهۆی شەڕی داعشەوە
هێشتا ژیان لە بەشێک لە گەڕەکەکانی موسڵ ئەستەمە
964+
کاروان ساڵحی
گەرەكی مەیدانی موسڵ یەكێكە لەو گەرەكانەی پاشماوەی جەنگی چەكدارانی رێکخراوی داعش و هێزە عێراقیەكانی تێدا بە دی دەكرێت.
بەری راستی موسڵ پێك هاتووە لە 99 گەڕەك و لە نێو ئەو گەڕەكانە چەند گەرەكێک هەیە بە تەواوی ژیانی مرۆڤی تێدا ئەستەمە بۆ نمونە مەیدان و قلیعات و شەهوان و حوش خان و باب نەبی و راس کور و ئیمام ئیبراهیم.
بەشێکی زۆر لەو خانووانە تەواو دارووخاون و زیاتر لە وێرانەیەک دەچێت نەک گەڕکێکی نیشتەجێبوون.
وێنەکان ژیان لە گەڕەکەکە دەردەخات، ئەو گەرەكە دەكەوێتە نزیك روباری دیجلە و بە پێی وتەی باوكی ئەحمەد بۆ 964 كە دانیشتوی گەرەكی مەیدانە ، “كرێ خانوو لە بەری چەپ زۆر گرانە و لە تواناماندا نیە ناچار لە گەڵ چەند خێزانێك كە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێت گەڕاینەتەوە بەری راست و پەرە بە ژیانی خۆمان دەدەین لە نێو كەلاوە و خانوە روخاوەكانی پاشماوەی جەنگ” .
پێداچوونەوە: توانا نەقی