زاخۆ و نەورۆز دەیانەوێت نەوتی عێراق بسووتێنن
هەولێر بۆ تۆڵە سەندنەوە لە بەغدایە
964+
فەرمان سادق
یانەی وەرزشی هەولێر لە گەڕی 34ـی خولی نایابی عێراق دەبێتە میوانی یانەی سەناعە لە بەغدا و دەیەوێت تۆڵەی شکستی سەر یاریگای خۆی بکاتەوە.
کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، یانەی وەرزشی هەولێر لەسەر یاریگای سەناعە یاری هەیە.
یارییەکە لە گەڕی 34ـی خولی نایابی عێراقە، لە یاری هاتن، یانەی سەناعە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری لە یانەی هەولێر بردەوە، بەڵام ئێستا دۆخی یانەی هەولێر زۆر باشتر بووە لەوکات و یانەی سەناعەش خراپتر بووە.
یانەی هەولێر بە 46 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت، یارییەکە بباتەوە بە 49 دێتە ریزی حەوتەم، بە یەکسانبوونیش بە 47 خاڵ هەر دێتەوە پلەی حەوتەم و بە جیاوازی خاڵ پێش دهۆک و نەوتی میسان دەکەوێت.
لە هەمانکاتدا و لە شاری سلێمانی، یانەی نەورۆز میوانداری یانەی نەوت دەکات.
یانەی نەورۆز لە پلەی 11 دێت بە 44 خاڵ، ئەگەر یارییەکە بباتەوە ئەوا دێتە ریزی رکابەری لەگەڵ هەولێر و دهۆک لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی.
یانەی نەوتیش لە پلەی 18 دێت بە 31 خاڵ و مەترسی دابەزینی لەسەرە بۆ پلە یەکی عێراق.
هاوکات کاتژمێر 7:15 خولەک یانەی زاخۆ میوانداری یانەی نەوتی وەسەت دەکات.
یانەی زاخۆ بە 37 خاڵ لە پلەی 15 دێت و یانەی نەوتی وەسەتیش بە 36 خاڵ لە 16 دێت لە دوای زاخۆ.
هاودەم سێ یاری هەر ئەمڕۆ ئەنجامدەدرێن ئەوانیش کەرخ بەرامبەر تەڵەبە یاری دەکات، هاوکات نەوتی بەسرە لەسەر یاریگای فەیحا میوانداری قوە جەوییەت دووەمی ریزبەندی دەکات و یانەی شورتەی پێشەنگیش لەسەر یاریگای شەعب میوانداری یانەی قاسم دەکات.