نرخی نەوت بەرزبووەوە و لە 76 دۆلار نزیک دەبێتەوە
964+
فەرمان سادق
دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی مانگێکدا دابەزی، جارێکی تر نرخی نەوت هەڵکشایەوە.
تاوەکو کاتژمێر 11:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ 30.6.2023، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 75,11 دۆلارە، بەراورد بە دوێنێ سەرووی 70 سەنت هەڵکشاوە.
دووبارە هەڵکشانەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو بۆ نزمترین ئاستی دابەزی کە 71 دۆلار بوو، بەڵام دووبارە هەڵکشانەوەی تۆمار کرد.
بەپێی ئامارەکان لە ماوەی ئەم مانگەدا بەهای بەرمیلێک نەوت بەرزترین ئاستی کە تۆمار کردبێت لە 5.6.2023 بووە کاتێک بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 77,98 سەنت، بەڵام دواتر دابەزی بۆ نزمترین ئاستی لە 12.6.2023 کاتێک گەیشتە 71,78 سەنت.
دووبارە وردە وردە نرخەکەی بەرزبووەوە و ئەمڕۆ کە کۆتا رۆژی مانگی حوزەیرانە، نرخەکەی لە 76 دۆلار نزیک بووەتەوە.