کیلیان ئێمباپێ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ریال مەدرید 250 ملیۆنی ئامادەیە
پاریس “ئێمباپێ” ده‌خاته مه‌زاده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی پاریس سان جێرمان بە نیازە بڕیارێکی بوێرانه سەبارەت بە داهاتووی کیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بدات و بیخاته مه‌زادی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه‌وه.
بە گوێرەی زانیارییه‌كانی بەرنامەی “ئێلچێرێنگیتۆ”ی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، پاریس سانجێرمان دەیەوێت لەم هاوینەدا دەست بە زیادکردنی ئاشکرا بۆ ئێمباپێ بکات، ئەمەش یانەکانی پرێمەرلیگ دەخاتە ئامادەباشییەکی زۆرەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووه، پاریس سانجێرمان لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئێمباپێ و نوێنەرەکانی، ماوەی 10 رۆژ مۆڵەتی پێدراوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا بارودۆخه‌كه نه‌گۆڕێت، ئەوا یاریزانەکە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ده‌فرۆشێت.
بەرنامەکە باسی ئه‌وه‌ی كرد، ریال مەدرید بڕی 250 ملیۆن یۆرۆی ئامادەكردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ، دایکی یاریزانه‌كه‌ش، كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیه‌تی (فائیزە ئەلعەماری) دەبێتە کلیلی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه بۆ مه‌درید، چونكه وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، دایکی هەوڵی رازیکردنی دەدات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مێرینگییەوە بکات.
جگه له ریال مه‌درید، یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول له ئینگلته‌را، چاویان له به‌ده‌ستهێنانی ئێمباپێیه.
ئێمباپێ رایگه‌یاندووه، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس نوێناكاته‌وه، كه هاوینی 2024 كۆتایی دێت، یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش پێی وتوه، ده‌بێت ئه‌م هاوینه بڕۆیت و رێگه‌ناده‌ن هاوینی داهاتوو بێ به‌رامبه‌ر تیپه‌كه جێبهێڵیت.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م گواستنه‌وه‌یه، بڕی 90 ملیۆن یۆرۆیه، كه پاریس وه‌ك پاداشت ده‌بێت بیداته ئێمباپێ و پێشتر له به‌رامبه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ساڵی رابردووی به‌ڵێنی پێدابوو، به‌ڵام یانه پاریسییه‌كه ئێستا ئه‌و پاره‌یه نادات و ئێمباپێیش داوای ده‌كات.