دوای 12 کاتژمێر دوو کچەکەی قەڵادزێ دۆزرانەوە

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

دوای زیاتر لە 12 کاتژمێر لە ونبوونیان، دوو کچەکەی قەڵادزێ دۆزرانەوە.

کەمێک پێش ئێستا، کەسوکاری ئەو دوو منداڵە پەیوەندیان بە پەیامنێری 964 کرد و ئاگاداریان کردەوە لە دۆزینەوەی دوو کچەکەیان بە سەلامەتی.

دوو کچەکە رادەستی ئاسایشی قەڵادزێ کراون، دوای لێکۆڵینەوە بە کەسوکاریان دراونەتەوە.

گارا سەڵاح هەمزە تەمەن 13 ساڵ، لەگەڵ شلک غەریب کە هاوتەمەنی خۆیەتی و دانیشتووی راپەڕینی قەڵادزێن، دوای چوونە دەرەوەیان لە ماڵ لە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ، تا درەنگانی ئەمشەو هەواڵیان نەبوو.

کەمێک پێش ئێستا سەڵاح هەمزە، باوکی گارا هەواڵی دۆزینەوەی کچەکەی بە پەیامنێری 964ـی لە رانیە دا.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق