لە خوێندنگەیەک دەستگیرا بەسەر 250 هەزار حەبی بێهۆشکەر

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردوەتەوە بەشی کاروباری مادەی بێهۆشکەر لە خوێندنگەیەکی شاری رومادی دەستیانگرتووە بەسەر 250 هەزار دەنکە حەبی بێهۆشکەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەکەم رۆژی جەژن، بەشی کاروباری مادەی بێهۆشکەری لە پارێزگای ئەنبار لە خوێندنگەیەکی پارێزگای رومادی کە لەژێر نۆژەنکردنەوە بووە ئەو حەبانەیان دۆزیوەتەوە.

ئەو دەنکە حەبانەی دۆزراونەتەوە لە جۆری (کیبتاجۆن)ە، هاوکات لەگەڵ دەنکە حەبەکان کیلۆیەک حەشیش دەستیبەسەرداگیراوە.

حەبی جۆری کیبتاجۆن، ناوە زانستیەکەی Fenethylline کاریگەری لەسەر خانە دەمارییەکان دەکات و کەسی بەکارهێنەر دووچاری خەواڵوویی و بێهۆشی دەکات، پێشوتر بۆ نەخۆشی خەمۆکی بەکارهاتووە، لەساڵی 1986 لەزۆربەی وڵاتان قەدەغەکراوە.

بەپێی راگەینراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هێشتا هیچ کەسێک لەسەر ئەو حەبانەی دۆزراونەتەوە دەستگیرنەکراوە.