زۆربەیان دەچن بۆ ئامێدی و ئاكرێ

دهۆك ئامادەكاری بۆ 100 هەزار گەشتیار دەكات

964+
هێڤی دێوالی

گەشتوگوزاری دهۆك پێشبینی دەكات زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاكە بكات.

شوێنە گەشتیاریەكانی دهۆك پاككرانەوە و رێكخرانەوە و چەندین خواردن و خواردنەوەی جیاواز دانراوە بۆ ئەوەی سەرنجی گەشتیاران رابکێشێت.

شوێنه‌ گه‌شتیارييه‌كانى سنورى دهۆك، جێگاى سه‌رنجى گه‌شتيارانن و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی جەژندا قەرەباڵغببن، كەشناسیش دەڵێت، پێشبینیش دەکرێت زیاتر لە 100هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگاكە بكەن.

دكتۆر عەلی ئۆسلۆ، بەڕێوبەری گەشتو گوزاری زاخۆی باس دۆخی گەشتیاری ناوچەكەیان بۆ٩6 دەكات و دەڵێت، ئامادەین بۆ پێشوازی گەشتیاران و چاوەڕێ دەكەین زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچەكانمان بكەن.

زیاتر لە 30 ناوچەی گەشتیاری لە دهۆك هەیە، زۆربەیان دەكەونە ناوچەكانی ئامێدی و ئاكرێ و سیپە و بەشێكی زۆر لە گەشتیارانی خواروی عێراق سەردانی دەكەن.