زاخۆ.. کارگەیەکی قەنەفە گڕی گرت

964+

شڤان عەبدوڵا

لە گەڕەکی شوقەکانی باکووری زاخۆ کارگەیەکی دروستکردنی قەنەفە گڕی گرت و سووتا.

رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە کاتژمێر 4:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بووە، ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و تەنیا زیانی مادی هەبووە.

964 دەزانێت، رووبەری کارگەکە 300 مەتردووجا بوو، تەواوی قەنەفە و دار و کەرەستەکانی لەناویدا بووە سووتاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەرگری شارستانی زاخۆ دەڵێت، دوای 25 خولەک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، گومان دەکرێت هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووبێت، بەڵام هێشتا بە فەرمی راپۆرتی زیانەکان و هۆکارەکەی دەستنیشان نەکراوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق