دیمه‌نێك له ئه‌مبوڵانسه‌كانى قه‌زاى كۆیه له‌كاتى ئه‌ركه‌كانیاندا.. وێنه: 964+
راپه‌ڕین.. بیناى كرده پزیشكییه‌كان دروست ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین بڕیاری دروستكردنى بیناى كرده پزیشكییه‌كان ده‌رچووه‌و بۆ ئه‌مه‌ش بودجه ته‌رخان كراوه‌و له داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌ست به دروستكردنى ده‌كرێت.
كرده پزیشكییه‌كان هه‌موو ئه‌و ناوه‌ند و ئامێر و ئامراز و پێداویستیه ته‌ندروستییانه ده‌گرێته‌وه كه تایبه‌تن به خزمه‌تگوزارییه‌كانى فریاكه‌وتن و ئه‌و به‌ش و وه‌رشانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ى ئامێر و ئامرازه‌كانى فریاكه‌وتن.
به‌پێی بڕیارێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى بڕى 83 ملیۆن و 401 هه‌زار و 160 دینار بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌رخان كراوه.
ته‌ها محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گشتى راپه‌ڕین، به 964 ـى راگه‌یاند، بیناى بنكه ته‌ندروستییه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دروستده‌كرێت.
وتیشی “ته‌واوى رێكاره‌كانى ته‌واو كراون و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به دروستكردنى ده‌كرێت”.