عێراق.. داهاتی نەوت سەروو 7 ملیار دۆلار بووە
964+
فەرمان سادق
لە مانگی رابردوو حکومەتی عێراق سەروو 102 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتەکەشی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.
کۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی رابردوودا 102 ملیۆن و 463 هەزار و 387 بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.
بەپێی پێوەرە ستانداردەکان کە رێکەوتنی لەسەر کراوە، بەرمیلێک نەوتی خاو 149 لیترە نەک 220 لیتر وەک نەوتی سپی ماڵان.
داهاتی مانگی ئایاری رابردوو، حەوت ملیار و 324 ملیۆن و 641 هەزار دۆلار بووە و تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە 71.48 دۆلار فرۆشراوە.
وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: تێکڕای نەوتەکە لە بەندەری بەسرە و خور فرۆشراون، جگە لە 256 هەزار و 974 هەزار بەرمیل نەبێت کە لە ئەمبارەکانی ئوردن فرۆشراون.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە تێکڕای نەوتەکە، بەرهەمی نەوتی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقە.