ژنێکی کورد ناوی دەچێتە لیستی ژنە کاریگەرەکانی جیهان

+964

پەرستۆ ساڵح – تەندروستی

لەناو سەد ژنی ئیلهامبەخش و کاریگەری جیهاندا ناوی ژنە پەرستارێکی کورد هەیە، چونکە ساڵانێکی زۆرە ساڕێژی ژنە سوتاوەکانی کوردستان دەکات.

لە دەیەمین وەرزی لیستی ١٠٠ کاریگەرترین خانمەکانی جیهان کە بی بی سی رایدەگەیەنێت، ناوی نیگار مارف هەیەو وەک سەرۆکی پەرستارانی کوردستان ناسێندراوە.

نیگار مارف، نزیکەی ٢٥ ساڵە لە نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سوتاوی و نەشتەرگەری وجوانکاری کاردەکات، بەتایبەت کار بۆ چارەسەری ئەو ژنانە دەکات کە خۆیان سوتاندووە، هاوکات لە بواری سوتانی منداڵان و چاودێری هەموو ئەو نەخۆشخانەی تووشی سوتان بوون.

ئەم لیستە لە سەرانسەری جیهان ساڵانە لەنێوان چەندین ژن لە بوارەکانی سیاسی و سەرکردایەتی و هونەری و ئابوری و کۆمەڵایەتی دیاری دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش هەریەک لە خانمی یەکەمی ئۆکرانیا ئۆلینا زێلینسکا و گۆرانیبێژ بێلی ئایلش و ئەکتەر پریانکا چۆپرا و چەندین خانمی دیکە ناویان هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەواڵەکەی شەیر کردووەو نوسیوێتی ‘پەرستارێك لەسنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بوو بەیەكێك لەكاریگەترین ئافرەتەكان بۆ ساڵی 2022’.