لۆگۆی دەستەی گەشتوگوزار
دەستەی گەشتوگوزار دەیەوێت کارەکانی بە ئەلکترۆنی بکات
964+
پیشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزار دەیەوێت سەرجەم کارەکانی بوواری گەشتیاری لە کوردستان بە ئەلکترۆنی بکات، بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوەکانی دەستپێکردووە.
دەستەکە داوای لە کۆمپانیاکانی بوواری سۆفتوێر کردووە خستنەڕووی خۆیان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی کەرتی گەشتیاری و دروستکردنی وێبسایتێک بخەنە بەردەستیان.
ئەوەی دەستەکە بەنیازە بیکات ئەوەیە، تەواوی کەرتی گەشتیاری بە ئەلکترۆنی بکات و سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان و لۆکەیشنەکانیان و نرخیان و تەواوی زانیاری و ئاماری گەشتیاری لە وێبسایتێکدا جێگە بکاتەوە.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ی وت، “بە ئەلکترۆنیکردن رۆتینات کەمدەکاتەوە و لە خزمەت بەرەوپێشبردنی گەشتیاریدایە بەتایبەت لە پرسی پێدانی مۆڵەت و شەفافییەت لە پێدانی ئەستێرە بە هۆتێلەکان”.