دیمەنی دەرهێنانی تەرمی گەنجەکەی خنکاوەکەی زاخۆ. وێنە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ
بوو بە چوار
زاخۆ.. گەنجێک لە رووباری خابوور خنکا
964+
شڤان عەبدوڵا
کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان لە رووباری خابوور خنکا.
گەنجەکە ناوی (م. م. ا)ـە، لە سنووری گوندی چەمی سیرمۆ لەکاتی مەلەکردندا لەناو رووباری خابوور دەخنکێت.
رووداوەکە کاتژمێر 3ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و پۆلیسی بەرگری شارستانی دەستبەجێ دەگەن بە شوێنی رووداوەکە و تەرمی گەنجەکە لە رووباری خابوور دەردەهێنن و رەوانەی پزیشکی دادی لە زاخۆ کرا.
هێشتا هۆکاری خنکان و گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە روون نەکراوەتەوە.
زانیاری هات..
ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (میلاد محەمەد ئەکرەم)ـە خەڵکی زاخۆیە و بۆ کات بەسەربردن چووە سەر رووباری خابوور و دواتریش خنکا.
جەمال هەسند، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، کاتژمێر 3ـی پاش نیوەڕۆ پەیوەندیمان پێوەکرا کە گەنجێک خنکاوە، یەکسەر تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیمان جەستەی گەنجەکە دەربێنن و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی زاخۆمان کرد، دواتریش بۆ پزیشکی داد رەوانەکرا.
دەشڵێت: ئەمە چوارم حاڵەتی خنکانە کە ئەمساڵ تۆمارکراوە و هەروەها پێنج کەسیش لە خنکان رزگار کراون.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق