وێنه : سۆسیال میدیا
ته‌ندروستى هه‌ولێر بۆ رۆژانى جه‌ژن ساز و ئاماده‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى گشتى هه‌ولێر، پلانی بۆ رۆژانى جه‌ژنى قوربان هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌ڵێت، چه‌ندین تیمیان له‌ناو شار‌و ده‌ره‌وه له ئاماده‌باشیدان.
دكتۆر دلۆڤان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، له رۆژانى جه‌ژندا كه زۆربه‌ى داموده‌زگاكانى حكومه‌ت له جه‌ژن و پشوودان، ئه‌وان له ئه‌ركى خۆیان به‌رده‌وامن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشخانه‌كانى فریاكه‌وتن و منداڵان و بانكی خوێن ده‌رگاكانیان كراوه‌یه.
وتیشی “12 تیمی پزیشكى له‌ناو شاری هه‌ولێردا چاودێرى پارك و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و شه‌ش تیمیشیان وه‌ك چاودێری ته‌ندروستى له ئاماده‌باشیدان”.
روونیشیكرده‌وه، بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان به وردى چاودێرى ده‌كرێن، به‌تایبه‌تیش بۆ نه‌خۆشی په‌تاى خوێنبه‌ربوون، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر شوێنێك به‌بێ رێنمایی سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵى تێدا ئه‌نجام بدرێت، لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له‌باره‌ى تیمه‌كانى ده‌ره‌وه‌ش ، وتى “12 بنكه‌ى هه‌ماهه‌نگى فریاگوزاری 122 مان هه‌ن و هه‌موویان ئاكتیڤن و له رۆژانى جه‌ژن له ئاماده‌باشیدان”.