فوتساڵی عێراق
ئافره‌تانی هه‌ولێر گه‌یشته یاریی كۆتایی
+964
هێڤی دێوالی – دهۆک
یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر گه‌یشته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عێراق بۆ فوتساڵی كچان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له یاریی پێش كۆتاییدا له یانه‌ی سناعاتی كاره‌بایی برده‌وه.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 6-0 گۆڵ له یانه‌ی سناعاتی كاره‌بایی برده‌وه.
شۆخان نورده‌دین ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه بوو، كاتێك سێ گۆڵ “هاتریك”ی تۆمار كرد.
گۆڵه‌كانی دیكه‌ش “بێریڤان جه‌لال، دێرین مه‌حمود و ئیلاف حوسامەدین” تۆماریان كرد.
به‌م ئه‌نجامه ئافره‌تانی هه‌ولێر له یاریی كۆتاییدا سبه‌ی رووبه‌ڕووی یه‌كێك له یانه‌كانی قوه‌ی جه‌وییه یان زه‌وڕا ده‌بێته‌وه، كه ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ یه‌كێكیان ده‌گاته یاریی كۆتایی.
پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عێراق بۆ فوتساڵی كچان له دهۆك به به‌شداریی 10 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نیا یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شداره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا