دیمه‌نى ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ى ئاسایشی گشتى هه‌ولێر بڵاوكردووه‌ته‌وه .... وێنه راگه‌یاندنى ئاسایشی گشتى
دزیكه‌ر و ته‌قه‌كه‌ره‌كانى هه‌ولێر گیران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا ئاسایشی هه‌ولێر وێنه‌ى سێ كه‌سی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌وانه تۆمه‌تبارن به دزیكرد ن ته‌قه‌كردن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشى هەولێر، ده‌ڵێت، بەردەوامن لە دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ئەو کەسانەی کاری ئاژاوەگێڕی و تاوانی دزیکردن ئەنجام دەدەن و دەبنە هۆی بێزارکردنی خەڵک.
باسی له‌وه‌شكردووه، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباریان دەستگیر کرد، بەناوەکانی (ز ، أ ،ق) و (ع ،أ ،م ) و (ت ،ز ، م ) کە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی تاوانی دزیکردنی (ماتۆرسکیل) و تەقەکردن لەناو شاری هەولێر و بێزارکردنی خەڵک و بڵاوکردنەوەی ساتی تەقەکردنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.