ئەمریکا هەڕەشە دەکات

شەڕەکە بە تەواوی گەرم بووە و گورزی کەمەرشکێن بەڕێوەیە

توانا نەقی

تا دێت ئاگری شەڕ زیاتر کڵپە دەکات و ئەمریکاش هەڕەشەی گورزی کەمەرشکێن لە ئێران دەکات و ئێرانیش بەردەوامە لە هەڵدانی موشەکەکانی.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆکارووبی سەربازی دەڵێت، شەڕەکە چەکی نوێی تێ هات و ئەمریکا ژێر دەریایی خستە کار و کەشتییەکی ئێرانی پێ نوقم کرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە، موشەکەکانی بەرگری وڵاتانی خەلیج داویەتی لە کەمی و ئەمریکاش هاوکارییان ناکات دەبێت هەوڵندەن لە ئەوروپاوە دەستی بخەن و بەو رێژە زۆرە بەکاری نەهێنن.