ژمارەی دار خورماکانی عێراق 22 ملیۆنی تێپەڕاند

964+

فەرمان سادق

ژمارەی دار خورماکانی عێراق 22 ملیۆن داری تێپەڕاندووە و وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، خورمای عێراق بە باشترین دۆخی تێدەپەڕێت.

ساڵی 2023 بۆ کشتوکاڵی عێراق، ساڵی بوژانەوە و وەبەرهێنان بوو لە بێستانی زەیتون و خورما.

خورمای عێراق، خاوەنی تایبەتمەندییەکی تایبەتە کە جیای دەکاتەوە لە هاوشێوەکانی، ئەمەش وایکردووە خورمای عێراق لەلای زۆرێک لە وڵاتان خواستی زیاتری لەسەر بێت.

محەمەد خەزعەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت: ژمارەی دار خورماکانی عێراق 22 ملیۆنی تێپەڕاندووە و چاندنیشی لە زیادبوون دایە، ئەمەش وادەکات پێگەی عێراق بگەڕێتەوە شوێنی خۆی کە خاوەنی زۆرترین جۆری خورما و قەسپ بووە.

دەشڵێت: خورمای عێراق بە باشترین کاتی خۆیدا تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی دەستکرا بە وەبەرهێنان لەبواری خورما بە باشترین جۆری.