
تۆخێل. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بایرن تۆخێلی پشتگوێخستووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن میونشن داواكاریی تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان پشتگوێخست، كه داوای گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ فرێنكی دی یۆنگی یاریزانی بارسێلۆنای كردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ده‌ڵێت، تۆخێل داوای دی یۆنگی كردووه، به‌ڵام یانه‌كه‌ی خۆیان بێده‌نگ كردووه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیی نێوان بایرن و بارسا خۆش نییه.
هاوكات ئه‌مڕۆ یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری دی یۆنگ نابن و به هیچ نرخێك له ده‌ستی ناده‌ن.