"خزمەتگوزاری دەگەیەنینە هەموو شوێنێك"

جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ 964: داعش نەیتوانی پێکەوەژیان تێکبدات

+964
كاروان ساڵحی

جێگری پارێزگاری نەینەوا لە گفتوگۆیەكی تایبەتدا لەگەڵ 964 باسی دۆخی پارێزگاكەی دەكات و دەڵێت خزمەتگوزاری زۆر گەیەنراوەتە شارەكە و دەیانەوێت ئاسەوارەكانی داعش نەهێڵن.

لە سەرەتای گفتوگۆكەدا، سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا دەڵێت، ئێستا دۆخی موسڵ باشە، بەڵام زۆربەی هەرەزۆری شارەکە زیانی پێگەیشتووە، بە تایبەتی لای راستی موسڵ.

یەكێك لە كێشەكانی پارێزگای نەینەوا كێشەی ئێزدیەكانە، ئەوان پشتگیری رێكەوتنی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نەینەوا و دەبێت بەشێكی زۆر لە پێداویستییەكان دابین بكرێت، جێگری پارێزگاری نەینەوا دەڵێت، داوایان لە سەرۆك وەزیران كردووە یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەری كێشەكان.

پەیامنێری 964 لێی دەپرسێت ئێستا چ شتێكی هەنووكەیی و گرنگ هەیە بۆ شارەكەیان؟ ئەویش دەڵێت، پێویستیان بە خزمەتگوزاری و كەمكردنەوەی رۆتیناتە ئیدارییەكانە، چەندین رێكخراویش لێرەن بۆ ئەوەی كاربكەن بۆ نۆژەنكردنەوەی شارەكە.

لە دوای شەڕی داعشەوە، حكومەتی عێراق بە هاوكاری رێكخراوە جیهانیەكان و رێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان كار لەسەر نۆژەنكردنەوە و گێڕانەوەی ژیان دەكەن بۆ شارەكە، ئەمە قسەی جێگری پارێزگاری نەینەوایە.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد