یانەی دهۆک. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ دهۆك به‌بێ چه‌ند یاریزانێكی گرنگ یاریی ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕی 33ی خولی نایابی عێراق چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن، یانه‌كانی دهۆك و نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن.
خولی نایابی عێراق دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته، دوێنێ هه‌ینی به یاریی نێوان نه‌فتی وه‌سه‌ت و سناعه ده‌ستیپێكرده‌وه، كه به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یارییه‌كانی گه‌ڕی 33دا ئه‌مڕۆ یانه‌ی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیوانییه یاریی ده‌كات و یارییه‌كه‌ش له به‌غدا ده‌كرێت.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌لقاسم ده‌بێته‌وه.
دهۆك بۆ یاریی ئه‌مڕۆ له چوار یاریزانی گرنگ بێبه‌شه، لوکاس موسێس به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی، نۆرۆ سۆلی و سیابه‌ند عه‌گید به هۆی پێكان و محه‌مه‌د سه‌عید به‌هۆی به‌شداریكردن له تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
دیوانییه – نه‌ورۆز 05:00
حدوود – كه‌ربه‌لا 05:00
ئه‌لقاسم – دهۆك 07:15
نه‌فتی میسان – كاره‌با 07:15
قوه‌ی جه‌وییه – زه‌وڕا 09:30.
له ریزبه‌ندی ئێستای خولی عێراقدا، یانه‌ی شوڕته به 67 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه و یانه‌ی جه‌وییه به 56 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه.