کچانی هەڵبژاردەی عێراق مەدالیایەکی دیکەیان بەدەستهێنا
+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە پاڵەوانیەتیی گۆرەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەب، هەڵبژاردەی عێراق مەدالیایەکی دیکەی برۆنزی بردەوە.
رکابەرییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی هەڵبژاردەکانی عەرەب لە مەغریب درێژەی هەیە و لە سێیەم رۆژی ململانێیەکاندا و لە پێشبرکێی پۆستەی 4 بە 100 مەتری کچان، هەڵبژاردەی عێراق کە پێک هاتبوون لە یاریزانان ئەڤین سەعید و کوردستان بەمۆ و دیە نزار، پاڵەوانانی کورد و روقیە جەمیل لە شاری نەجەف، توانیان پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنز بەدەست بهێنن.
نزار ئەکرەم راهێنەری یاریی گۆرەپان و مەیدان بە تۆڕی 964 ـی راگەیاند، کچە کوردەکانی ریزی هەڵبژاردەی عێراق ئامادەکاری باشیان بۆ ئەم پاڵەوانیەتییە کردووە و تا ئێستا توانیویانە سێ مەدالیای برۆنز بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەستەبەر بکەن.
پاڵەوانیەتیی گۆرەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەب، کە لە شاری ریباتی پایتەختی مەغریب بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کۆتایی دێت، کە 20ی ئەم مانگە دەستیپێکرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا