هاوسەرگیری دووەم رێكخراوەكانی ژنانی كردووە بە دوو بەرەوە

ئاودێر عومەر- سلێمانی

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەڵێت، هاوسەرگیری دووەم نابێتە پاساو بۆ ئەوەی هاوژینی یەكەم داوای جیابوونەوە بكات ئەو بڕیارە كاردانەوەی لە نێو رێكخراوەكانی ژناندا لێكەوتەوە.

ڕۆژی 30 تشرینی دووەمی 2022 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق  بڕیاری دا  كە هاوسەرگیری دووەم نابێتە پاساو بۆ ئەوەی هاوژینی یەکەم داوای جیا بونەوە بکات، ئەم بڕیارە ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی مافەکانی ژنانی کردووە بەدووبەشەوە و هەریەکەیان بەشێوەیەک لە بڕیارەکە دەڕوانێت. 

کەژاڵ عەبدول قادر، چالاکوانی مافی ژنان و ئەندامی گروپی ژن ژیان وئازادییە مەیكوژە، قسە بۆ +964 دەكات و دەڵێت،” ئەو بڕیارە کوردێک جوڵاندویەتی داخێکی گەورەیە دووبارە نادادی و بێمافیە بەرامبەر بەژنان دەکرێت، پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە و رەچاوی مافەكانی ژنان بكرێت..

بەدریە ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و چالاکوانی مافی ژنان دەڵێت: وەک ئافرەتێک هیچکاتێک ڕەتی ئەوبڕیارەناکەینەوە و پێمان پەسەندە، بەڵام پیاوان دەبێت یەکسان و داد پەروەربن و بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ژنەكانیاندا بكەن و دەبێت هاوسەنگ و دادپەروەربن لە نێوان ژنەكانیاندا

.بەپێی یاسای ژمارە ١٥ی ساڵی ٢٠٠٨ی پەرلەمانی كوردستان   نابێت هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێك زیاتر بكرێت بەدەر لەوەی  كەسەكە رێگە پێدانی دادوەری هەبێت و  خێزانی یەكەم لەبەردەم دادگا رەزامەندی نیشان بدات بۆ ئەوەی هاوسەرەكەی ژنی دووەم بێهێت یاخود هاوسەری یەكەمی نەخۆش بێت وتوانای دارای هێندە باش بێت بتوانیت دوو خێزان بەخێو بكات

فرەژنی