نزیکەی 50 دۆنم زەوی لە زاخۆ سووتا

964+

شڤان عەبدوڵا

ئاگرێک بەر زەوی و زاری ناوچەی تلکەبەر لە سنوری قەزای زاخۆ کەوتەوە و دوای ئەوەی رێژەیەکی زۆر زەوی و زاری سووتان کۆنترۆڵکرا.

جەمال هەسەن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی بە 964ـی راگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان کە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە هەیە، تیمەکانیان گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

وتیشی، ئاگرەکە زیانی بەر چەند دۆنمێک زەوی کشتوکاڵی و دەغڵودان گەیاندووە کە بەقسەی خاوەنەکەی نزیکەی 50 دۆنم دەبێت،

ئەوەشی وت، خاوەنی زەوییەکە دوو هەفتەیە گەنمەکەی دروێنەکردووە، بەڵام هەموو ئەو پوش و پاوانەی کە مەڕوماڵات داینابوو هەمووی سووتاوە.

لە ماوەی یەک مانگدا ئەمە حەوت بۆ هەشت جارە ئاگر لە زەوی کشتوکاڵی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکەوێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی