توێژینەوەیەک.. خەڵک متمانەیان بە ژیری دەستکرد هەیە

964+

فەرمان سادق

لەگەڵ ئەوەی زۆرێک ژیری دەستکرد بە مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی دەبینن، بەڵام توێژینەوەیەک پێچەوانەکەی دەردەخات کە زۆرینەی خەڵک پێیانوایە ژیری دەستکرد دەبێتە هۆی باشترکردنی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکان.

زۆرێک لە توێژینەوەکانی لەسەر ژیری دەستکرد کراوە ئاماژە بە مەترسییەکانی دەکات، بەڵام بەپێی رووپێوێکی دامەزراوەی (سفانتا) بۆ توێژینەوەی بازاڕسازی ئاماژەکان ئاوەژوو دەکاتەوە.

توێژینەوەکە پێنج هەزار کەس لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەشداریان تێداکردووە، پێیانوایە ژیری دەستکرد یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆمپانیاکانی گەیاندنی خزمەتگوزاری.

رێژەی 67%ـی بەشدارانی رووپێوەکە پێیانوایە ژیری دەستکرد لە توانایدایە خزمەگوزاری هاوبەشانی کۆمپانیاکان بەرەو پێشەوە ببەن.

هاوکات رێژەی 54%ـی بەشداربووان هاوڕان لەسەر ئەوەی ئەو کۆمپانیایانەی ژیری دەستکرد بەکاردەهێنن دەتوانن خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بکەن بەرامبەر بە هاوشانەکانیان کە ئەو خزمەتگوزارییە بەکار ناهێنن.

هەر لە رووپێوەکەدا 64%ـی بەشداران پێشبینی ئەوە دەکەن لە 10 ساڵی داهاتوودا کە ململانێی سەخت لەسەر هەلی کار دروستدەکات و ئەمەش ئاگر بەردەداتە زۆرینەی بەشەکانی ناو کۆمپانیاکان.

بەڵام بۆ سێکتەری بانکی، بەشدارانی رووپێوەکە متمانەیان زیاتر بە مرۆڤ هەیە نەک ژیری دەستکرد، ئەمەش بۆچوونی 68%ـی بەشدارانی رووپێوەکە بوو.

هاوکات بۆ سێکتەری پزیشکیش 74%ـی بەشداران متمانەیان بە ژیری دەستکرد نییە بۆ دەستنیشانکردنی جۆری نەخۆشییەکەیان، بەڵکو پێیانوایە مرۆڤ باشتر دەتوانێت ئەو کارە ئەنجام بدات.

هەرچی پێوەند بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلە، واتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی خودکارن و بێ شوفێرن، ئەوا رێژەی 51%ـی بەشدارانی توێژینەوەکە کۆکن لەسەر ئەوەی ئۆتۆمبێلە خودکارەکان زیاتر پابەندی “ئەخڵاقی لێخوڕینن” بەراورد بە مرۆڤەکان، بەتایبەت پەیوەند بە رووداوەکان و ئاماژەکانی هاتوچۆ.

لە یەکێک لە پرسیارەکانی رووپێوەکە لەبارەی خۆ بەرەوپێشبردنی ژیری دەستکرد، 86%ـی بەشدارانی رووپێوەکە لەسەر ئەو مەترسییە کۆکن لە ژیری دەستکرد توانای خۆ بەروپێشبردنی هەیە و ئەمەش بە مەترسی دەزانن لەسەر ئەوەی ئەگەری هەیە کارێکی نا ئەخڵاقی ئەنجام بدەن.