لەم مانگەدا دەرمانی سامەڕا بە بەهای دوو ملیار و نیو دەرمانی دروستکردووە

964+

فەرمان سادق

کۆمپانیای دروستکردنی دەرمانی سامەڕا خەملاندنی بەرهەمهێنانی بۆ مانگی حوزەیران راگەیاند کە زیاتر لە دوو ملیار دینار خەرجی لەسەر کەوتووە.

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا، یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی حکومەتی عێراقە و ساڵی 1965 دروستکراوە.

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا، دەرمان بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق و بازاڕی کەرتی تایبەت دروستدەکات، لە پلانیدا هەیە بۆ ئەم مانگە چوار ملیۆن و 870 هەزار پارچە حەب، ملیۆنێک و 342 هەزار شروب بەشێوەیەکی گشتی، 120 هەزار پاودەر، ملیۆنێک و 200 هەزار مەرهەمی جۆراوجۆر.

دەشڵێت: جێبەجێکردنی ئەو پلانە دوو ملیار و 561 ملیۆن دینار لەسەر کۆمپانیایەکە دەکەوێت.