کێڵگەیەکی نەوت، وێنە سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ له باره‌ی نه‌وتی كوردستانه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كانی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و توركیا له باره‌ی پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی توركیاوه به‌ڕێوه‌بچێت
نزیکەى سێ مانگه هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان و کەرکوک، وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش دوای بڕیارى دادگای نێودەوڵەتیی پاریس بوو.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنەرانى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى کوردستان، کۆمپانیاى سۆمۆ، وەزارەتى نەوتى عێراق و وەزارەتى وزەى تورکیا به‌شدار ده‌بن.
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان و كه‌ركوك له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، له‌وه‌ته‌ی 25ی ئاداری رابردووه‌وه وه‌ستاوه.
هه‌رێمی كوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هه‌نارده ده‌كرد، هه‌روه‌ها له كه‌ركوكیشه‌وه رۆژانە 75 – 85 هەزار بەرمیل نەوت هه‌نارده ده‌كرا.
وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان به‌هۆی دوو سكاڵای حكومه‌تی عێراقه‌وه‌یه، كه دژی هه‌رێمی كوردستان و توركیا تۆماری كردووه، زیانی زۆریشی به هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها توركیاش گه‌یاندووه.