50 مامۆستای سلێمانی بەشداری خولێکی دەرووندروستی دەکەن

پێشەوا محەمەد

لە شاری سلێمانی خولێکی دەرووندروستی بۆ 50 مامۆستا کرایەوە، کە لە لایەن رێکخراوی یونسێفەوە بەڕێوەدەبرێت.

خولەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 18.6.2023 دەستیپێکردووە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

25 لەو مامۆستایانە خەڵکی سوریان و لەو قوتابخانانە وانە دەڵێنەوە کە قوتابی ئاوەرەیان تێدایە.

“بۆ زیاتر کارکردنە لەسەر دەروونی منداڵ و گونجاندنیان لەگەڵ ژینگەی دەوروبەریان و دروستکردنی باشتر تێگەیشتن لە لایەن”، عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی وای بە 964 وت.

خولەکە زیاتر بۆ مامۆستای ئەو قوتابخانانەیە، کە خوێندکاری ئاوارەیان تێدایە.