رێگای گەزنە هەولێر دادەخرێت

964+

توانا نەقی-هەولێر

رێگای نێوان هەولێر گەزنە دادەخرێت و، پۆلیسی هاتوچۆش هۆکارەکەی رووندەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەی سێشەممە شەشی کانونی یەکەم، رێگای هەولێر- گەزنە، بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

لە راگەیاندراوەکەی هاتوچۆی هەولێر کە لە پەیجی خۆیان لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، هۆکاری داخستنی رێگایەکە رووندەکاتەوە کە کار بۆ هەڵگرتنی دوو تاسە دەکەن، بۆیە “لە کاتژمێر شەشی بەیانی تاوەکو ئێوارە رێگایەکە دادەخرێت”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا، رێگای جێگرەوە بۆ شوفێران دەستنیشانکراوە کە دەتوانن سایدی هاتن بۆ هەولێر لە شەقامی ١٥٠ مەتری بەکاربهێنن، بۆ چوونیش بۆ دهۆک، لادانی کاتی سەر رێگاکە بەکاربێنن.