ئه‌مڕۆ عێراق بۆ یاریی كۆتایی ده‌جه‌نگێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو یاریی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا له تۆپی پێ بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپی دێنه ئه‌نجامدان، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چاوی له یاریی كۆتاییه.
له یارییه‌كانی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا، كه له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 06:00 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن و ئێران رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، یارییه‌كه‌ش له یاریگه‌ی مه‌دینه له به‌غدا ده‌كرێت.
دواتر له هه‌مان یاریگه و له كاتژمێر 09:00 یاریی نێوان عێراق و عومان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
براوه‌ی هه‌ردوو یارییه‌كه ده‌گه‌نه یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، كه سێشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت.
پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تیپه‌كانی ئۆڵمپی “ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵان” به به‌شداریی 9 هه‌ڵبژارده له عێراق هاته ئه‌نجامدان.
تا ئێستاش بڵند ئازاد یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پێشه‌وه‌ی گۆڵكارانی خوله‌كه‌یه، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حوسێن عه‌بدوڵا لاوه‌ندیی هاوڕێی له تیپه‌كه و یاریزانی لوبنانی محه‌مه‌د ئه‌بونه‌دا.