برۆنۆ ئۆلیڤێرا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
یانه‌ی هه‌ولێر یاریزانێكی به‌ڕازیلی به‌ڕێكرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
برۆنۆ ئۆلیڤێرا یاریزانی به‌ڕازیلیی یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، برۆنۆ له‌سه‌ر داوای خۆی و به هۆكارێكی تایبه‌تی و خێزانی، داوای كرد گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر و به ره‌زامه‌ندیی ئیداره‌ی یانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
وتیشی، یانه‌ی هه‌ولێر لاریی نه‌بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه، به تایبه‌تی كه خولی نایابی عێراق به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.
برۆنۆ له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه له یانه‌ی زاخۆوه روویكرده یانه‌ی هه‌ولێر و له هێڵی به‌رگری یاریی ده‌كات، به‌ڵام نه‌یتوانی شوێنێكی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌ی هه‌ولێر بۆ خۆی بگرێت، به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له یانه‌ی زاخۆدا یاریزانێكی سه‌ره‌كی بوو.
یاریزانه به‌ڕازیلییه‌كه به مووچه‌ی مانگانه له یانه‌ی هه‌ولێر یاریی ده‌كرد و به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش، هاوسه‌ری یاریزانه‌كه دووگیانه و به‌م زووانه منداڵی ده‌بێت، بۆیه یاریزانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه لای هاوسه‌ره‌كه‌ی.