گەنجێک لە رووباری خازر خنکا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لەگەڵ هاورێکانی بەمەبەستی مەلەوانی کردن رۆشتووەتە سەر رووباری خازر لە پردی مەندان لە قەزای بەردەڕەش، لەکاتی مەلەکردن وگیان لە دەستدەدات.

ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی رایگەیاند، ئەو گەنجەی خنکاوە تەمەنی 17 ساڵە و خەڵکی قەزای بەردەڕەشە.

وتیشی، بە مەبەستی مەلەکردن رۆشتووەتە سەر ئەو رووبارە و خنکاوە و هاوڵاتیان دەریان هێناوە دواتر تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی کردووە لە ئاکرێ.

تەنیا لەماوەی یەک هەفتەدا ئەمە دووەم حاڵەتی خنکانە لە رووباری خازر لە پردی مەندان لە قەزای بەردەڕەش.