زاوێتە.. ئۆتۆمبێلێك دوو كەس دەشێلێت و رەوانەی نەخۆشخانە کران

964+

زەید کۆچەر

كەمێك پێش ئێستا لەنزیك كۆمەڵگای جوان لە زاوێتە ئۆتۆمبێلێك دوو كەس دەشێلێت و برینداریان دەکات.

زەید كۆچەر پەیامنێری 964 رایگەیاند، بریندارەكان بە ئەمبوڵانس گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە و تا ئێستا نازانرێت دۆخی تەندروستییان چۆنە.

دکتۆر ئاواز سەعید، پزیشکی نۆبەدار لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە دهۆک بە 964ی راگەیاند.

ئۆتۆمبێلەکە خۆی لە دایک و کوڕەکەی داوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن و دۆخی تەندروستی کوڕەکە جێگیرە، بەڵام دۆخی ئافرەتەکە باش نییە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.

شۆفیرەکە ئافرەتە و دوای رووداوەكە، خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.

پێداچوونەوەی: فەرمان سادق