کامێرا تاقانەکەی سلێمانی بە بەرد شکێندرا

964+

دیلان محەممەد – سلێمانی

+ڤیدیۆ

لە سلێمانی شەوی رابردوو بە بەرد شوشەی کامێرایەکی دیاریکردنی تیژرەوی ئۆتۆمبێل شکێندرا و تا ئێستا بکەرەکە دەستگیرنەکراوە.

کامێراکە تاکە کامێرای جێگیرە کە لە سنووری شاری سلێمانی کار دەکات و لە نزیک پردی کۆبانێ جێگیرکراوە و خێرایی سەروو ٦٠ کیلۆمەتر دەخوێنێتەوە.

عەقید​ بەختیار​ محەمەد​ بەرپرسی​ راگەیاندنی​ ھاتوچۆی​ سلێمانی​ بە 964+ی راگەیاند، ئەمە​ بۆ​ جاری​ سێھەمە​ ھێرش​ دەکرێتە​ سەر​ ئەوکامێرایە​ و​ دەشکێندرێت.

“جارێکیان​ بە​ فیشەک​ تەقەی​ لێکرا​ و​ جارێکی​ دیکە​​ بۆیاخیان​ دابوو​ لە​ شوشەکانی​ و​ ئەمجارەش​ بە​ بەرد​ شکێندراوە،” عەقید​ بەختیار بە 964+ی وت.

ئەو کەسەی کە بە بۆیاخ کامێراکەی شێواندبوو لە رۆژی ١٧/٧/٢٠٢١ دوای نزیکەی مانگێک دەستگیرکرا، بەڵام بکەری ئەمجارە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

پێشتریش چەندین جار کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی لە دەرەوەی سنووری شاری سلێمانی کە هێشتا کار ناکەن، شکێندراون.