رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی هاوكاریی ناحیەی عەربەت ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بەشێکی نوێی فریاگوزاری خێرا لە مەڵبەندی تەندروستی عەربەتی خواروو دروست دەکات  و كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شێكی قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه‌شی ده‌كات.

به‌پێی راگه‌یندراوێكى ناحیه‌ى عه‌ر‌به‌ت، لەسەر داواکاری و پێشنیازی ئه‌وان، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی كه‌ به‌ IOM ناسراوه‌، بەشێکی فریاگوزاری خێرا بە سەرجەم کەلوپەل و پێداویستیەکانیەوە لە مەڵبەندی تەندروستی عەربەتی خواروو دەکاتەوە.

پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ دابینكردنى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ 67 هەزار دۆلاره‌.

له‌لایه‌كى دیكه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر بودجه‌ى رێكخراوى ناوبراو، هەڵمەتی نـۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی ژماره‌یه‌ك قوتابخانەی ئه‌و سنووره‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ئه‌و قوتابخانانه‌ى له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت بریتین له‌ ئامادەیی شنروێ، پـایـزی بنەڕەتی، بونیادی بنەڕەتی.

باس له‌وه‌شكراوه‌ هه‌ڵمه‌تى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ به‌شێكی فەرمـانگە حکومیەکانیش دەگـرێتەوە.