ساغکردنەوە.. كه‌مپی مه‌خمور بۆردومان نه‌كراوه‌

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

دو‌اى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ی ئەمڕۆ یەکشەممە چواری کانونی یەکەم، هه‌واڵی بۆردومانكردنى كه‌مپی په‌نابه‌رانى مه‌خمور لە هەندێک لە میدیاکانی کوردستان بڵاوكرایه‌وه‌، بۆ ساغکردنەوەی ئەو بابەتە +964 له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌مپی جودی،‌ ئه‌وه‌ی ساغكرده‌وه‌ كه‌ بۆردومانكردنى كه‌مپەکە دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

هه‌ڤاڵ بێوار، ئه‌ندامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى كه‌مپی مه‌خموور له‌ لێدوانێكدا بۆ +964 ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یەکشەممە چواری کانونی یەکەم، كه‌مپه‌‌ی جودی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان كرابێت، وتى “به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ ماڵپه‌ر و ده‌زگا ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ڵام راست نیه”.

هەڤاڵ بێوار، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانى داعش له‌ سنوورى چیای قه‌ره‌چۆغ ویستویان هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌نگی بۆردومان و ته‌قه‌ بیستراوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و میدیایانه‌ به‌بێ زانیاری ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كه‌مپ بۆردومان كرابێت.