مۆزەخانەكه‌ی موسڵ پاشماوەی داعش دەخاتەپاڵ وێنه‌ى سه‌رۆكه‌كان
964+
كاروان ساڵحی – موسڵ
گەنجانی موسڵ بە مەبەستی پاراستنی ئاسەواری شارەكەیان مۆزەخانەیەكیان دروستكردووە و له‌لایه‌ك پاشماوه‌كانى داعشى لێ كۆكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش وێنه‌ى سه‌رۆكه‌كانى لێ هه‌ڵواسراوه.
مۆزەخانەی شوێنه‌واری موسڵ لە ساڵی 2022 دروستكراوە و دەكەوێـتە گەڕەكی حەزیرە لە بەری راستی ئه‌و شاره.
یاسین گۆران، یەكێك لە دامه‌زرێنەرانی ئەو مۆزەخانەیە بە 964ـی وت، بیناى مۆزەخانەكه‌یان به كرێ گرتووه، ئه‌و پاشماوه و پارچە مێژووییانەى تێدا ده‌پارێزن، كە لە جەنگی دژ بە داعش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییه‌كان به‌جێماون.
وتیشی “ده‌مانه‌وێت هه‌موولایه‌ك بزانن كه چی به‌سه‌ر شاره‌كه‌ماندا هاتووه”.
یاسین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لە ماوەی رابردوودا هەر سەرۆك و كەسایەتییەك سەردانی موسڵ و مۆزەخانەكەیانی كردبێت، وێنەی گیراوە و پاشان له دیوارى ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه وه‌ك یادگارییه‌ك هەڵواسراوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن